سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا

16:34 - 3 گەلاوێژ 2724

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی "حاڵ وەش"، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "وەحید وەحدانی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و دانیشتووی بۆجنوورد لە بەندیخانەی بیرجەند جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سزای لەسێدارەدرانی ئەم بندکراوە بە بێ مافی ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.

هەتا ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە کوردە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.