ڕێژەی لەسێدارەدراوانی بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان گەیشتە دوو کەس

00:30 - 2 گەلاوێژ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "خەلیل جەماڵی" کوڕی محەممەد  خەڵکی سەرپێڵ زەهاو، لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە دوو ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی بە ئەنقەست" دەسبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درابوو.

خەلیل جەماڵی خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی بەندکراوێک بە ناوی "دانیال کازمی‌نژاد" خەڵکی گوندی "لوڕ" سەر بە شاری شاباد بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و مافی ئاخرین چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی دێزڵاوای کرماشان جێبەجێ کرا.