برینداربوونی کۆڵبەرێکی لاو بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

17:47 - 18 پووشپەڕ 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٣، کۆلبەرێک بە ناوی "سینا نادری" تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی پاوە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکان بە بێ هۆشداریدان و ئاگادارکردنەوەی پێشوو بە چەکی ساچمەیی تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە لاوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.

سینا نادری شەوی هەینی ٢٣ی بەفرانباری ١٤٠١یش لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود لە بەرزاییەوە بەربووەیەوە و دەست و لاقی شکابوون.

ناوبراو لە ڕەزبەری ١٤٠١یشدا لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.