شنۆ؛ دەسبەسەرکرانی مەتین مێهدی‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

14:56 - 13 جۆزەردان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١٣ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "مەتین (زانیار) مێهدی‌زادە" کوڕی مامۆستا محەممەدئەمین خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

مەتین مێهدی‌زادە، خێزاندار و دانیشتووی گوندی "زمێ" سەر بە شاری شنۆیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە  وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.