دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

13:35 - 1 پووشپەڕ 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئیسماعیل پوورعەبدوڵڵا زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە .