ئەحمەد عەلیزادە لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلێکترۆنیکیدا لە بەندیخانە ئازاد کرا

12:24 - 28 جۆزەردان 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای بەپێشینە و چالاکی پیشەیی خەڵکی شاری ئاودانان لەژێر چاوەدێریی پێبەندی ئێلکترۆنیکیدا لە بەندیخانەی دەڕەشار ئازاد کرا.

ئەم چالاکە پیشەییە ئەو ماوە لە سزاکەی کە ماوە لە دەرەوەی بەندیخانە و بە ڕەچاوکردنی مەودای ١٠٠٠ میتری لە ماڵەکەی خۆی تێپەڕ دەکات.

ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، ئەحمەد عەلیزادە بە مەبەستی جێبەجێکرانی ماوەی سزای بەندکرانەکەی خۆی بە بەندیخانەی ئیلام ناساند و بۆ ئەم بەندیخانەیە ڕاگوێزرا.

ئەحمەد عەلیزادە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیلامەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەجەب محەممەدی"، بە بەندکران و سزای تەواوکەر سزا درابوو.

دادگا، ئەم مامۆستای وەرزشەی دواناوەندییەکانی ئاودانانی بە تۆمەتەکانی "دروستکردنی دەستە و گرووپی زیاتر لە دوو کەس بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی وڵات" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری، ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ بەندکرانی تەعزیری، دوو ساڵ دوورخستنەوە لە کارەکەی، دوو ساڵ نیشتەجێبوونی زۆرەملێ لە شاری فنوج سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و قەدەغەکردنی چالاکییەکانی لە سۆشیاڵ میدیا بۆ ماوەی دوو ساڵ سزا درابوو.

ئەم سزایە ڕۆژی شەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠١ بەم مامۆستایە ڕاگەیەندراوە.

خەرمانانی ١٤٠١یش، ئەحمەد عەلیزادە لەلایەن لێژنەی سەرەتایی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی کارمەندەکانی پەروەردەی پارێزگای ئیلام بە تۆمەتی "تێکدانی نەزمی گشتی، سەرپێچی لە بڕیاری هێزەکانی حکوومەت لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکەکەیان، تێکدان و ئاگرتێبەردان لە ئاستی شار و لیدەریکردنی خەڵک بە مەبەستی تێکدانی تەناهیی نەتەوەیی وڵات" بە خانەنشینکران و دابەزینی دوو گرووپ سزا درابوو.

ئەحمەد عەلیزادە شەوی دووشەممە ٢٥ی ڕەزبەری ١٤٠١ لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم مامۆستایەی خەڵکی ئاودانان ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١یش پاش بانگکران بۆ دادگوستەریی ئەم شارە بە بڕیاری دادستانی گشتی دەسبەسەر کرا و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگوێزرا.