مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

00:05 - 8 جۆزەردان 2724

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێهدی وەلیزادە" و "مەسعوود ئەحمەدی" خەڵکی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، مێهدی وەلیزادە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە و لە ماڵەکەی خۆیدا دەسبەسەر کرا.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی مەسعوود ئەحمەدی و پاش پشکنینی ماڵەکەی، بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: مێهدی وەلیزادە و مەسعوود ئەحمەدی