لوقمان حاجی‌ خۆش بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:31 - 3 جۆزەردان 2724

ڕۆژی سێشەممە ١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "لوقمان حاجی ‌خۆش"، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "کۆنە قەڵا" سەر بە شاری شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، ئەم هاووڵاتییە کوردە پاش بانگکران بۆ ئیتلاعاتی شنۆ دەسبەسەر کرا.

لوقمان حاجی خۆش خێزاندارە و منداڵێکی هەیە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.