میاندواو؛ دوو هاووڵاتیی کورد بە دانانی بارمتە ئازاد کران
14:34 - 30 بانەمەڕ 2724
ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "موحسن قادرڕەش" تەمەن ٣٠ ساڵ و کوڕی خدر و "ئومید قادرنژاد" تەمەن ٢٨ ساڵ و کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی "حاجی حەسەن شامات" سەر بە شاری میاندواو بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە هەرکامەیان بە بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی میاندواو ئازاد کراون.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئەم دوو هاووڵاتییە بە هۆی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمە نەورۆزییەکان، بانگی ئیتلاعاتی سپای میاندواو کراون و پاش دەسبەسەرکران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو ڕاگوێزران.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: موحسن قادرڕەش و ئومید قادرنژاد