میاندواو؛ دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کران

14:26 - 30 بانەمەڕ 2724

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئومید ڕۆستەمی" تەمەن ٣٠ ساڵ و "فەرزین ڕۆستەمی" تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی "عەسکەرئاباد" سەر بە شاری میاندواو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کراون.

ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣،بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەیان، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی میاندواو ڕاگوێزران.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: فەرزین و ئومید ڕۆستەمی