ژنێک لە بەندیخانەی ورمێ لە سێدارە درا

11:46 - 29 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سزای لەسێدارەدرانی ژنێک بە ناوی "پەروین مووسەوی" تەمەن ٥٣ ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەم بەندکراوە ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدران ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوو.

پەروین مووسەوی، تووشبووی شێرپەنجە و خەڵکی شاری مەراغە، چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر" دەسبەسەر کرا و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران سزا درا.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.