پاوه؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

20:14 - 28 بانەمەڕ 2724

دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ئاروین ئێقباڵی" کوڕی هوشیار و "سوهەیب ئێقباڵی" کوڕی موزەفەر و خەڵکی شاری پاوە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی کرماشان کران.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئاروین و سوهەیب ئێقباڵی