بانه؛ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

20:09 - 28 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "واحید قادرپوور" کوڕی بایز و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

 ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی لە گۆڕستان "ئایچی"ی سەقز بەڕێوەچوو.

واحید قادرپوور خێزاندار و خەڵکی گوندی "دەرەزیارەتی خواروو" سەر بە شاری سەقز بووە.