سومەیە قادری بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

11:49 - 25 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سومەیە قادری"، کچی تاهیر و خەڵکی گوندی "گەزگەسک" سەر بە شاری پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەم هاووڵاتییەیان بە "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران" تۆمەتبار کردووە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٧ی بانەمەڕی ١٤٠٣، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەریان کردووە.

سومەیە قادری خوشکی موحسن قادری، بەندکراوی سیاسیی کوردە.