شنۆ؛ سابیر ئیبراهیمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

19:21 - 23 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی شەممە ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٣، لاوێکی کورد بە ناوی "سابیر ئیبراهیمی" خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی شنۆ ڕاگوێزرا.

سابیر ئیبراهیمی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێدا بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ لەژێر گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکاندا بووە.

ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ١٤٠٢، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرد.

سابیر ئیبراهیمی تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی حوسێن و خەڵکی گوندی "ئاڵکاوێ" سەر بە شاری شنۆیە.

هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سابیر ئیبراهیمی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.