سەردەشت؛ دەسبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:13 - 23 بانەمەڕ 2724

ڕۆژی سێشەممە، ١٨ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زانکۆ ئێرانزادە" تەمەن ٣٢ ساڵ و "عومەر شەریفپوور" تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی "قەڵا ڕەشی" سەر بە شاری سەردەشت، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسیان بێ ئاکام بووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: عومەر شەریفپوور و زانکۆ ئێرانزادە