دەسبەسەرکرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە لە بۆکان

10:09 - 21 بانەمەڕ 2724

سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "ڕەشید ڕەحیمی"، "شەهرام نانەوا" و " زاهیر (پاشناو ناڕوون)" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم سێ هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.