کۆڵبەرێک بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی میراوێی سەردەشت گیانی لەدەست دا
22:11 - 9 خاکەلێوه 2724
ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "ئەبووبەکر ماخووزیفەرد"، کوڕی حاجی ڕەسووڵ و خەڵكی میراوێی سەردەشت بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی " گوێزێ"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، تەرمی ئەم کۆڵبەرە لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە.
ئەم کۆڵبەرە خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە.
هەر لەم پێوەندییەدا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، کۆڵبەرێک بە ناوی "شوڕش شوکری"، خەڵکی گوندی "ئاڵمانە" سەر بە شاری مەریوان، بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەکانی "ژاڵانە"ی هەورامان گیانی لەدەست دا و ٥ کۆڵبەری دیکەش بەسەختی بریندار بوون.