تەرمی کۆڵبەری بێسەروشوێنبووی پیرانشاری پاش دوو ڕۆژ گەڕان دۆزرایەوە

13:21 - 8 خاکەلێوه 2724

ڕۆژی چوارشەممە، ٨ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی "سەعید سەلووسی"، خەڵکی "کۆنەخانێ"ی پیرانشار پاش دوو ڕۆژ گەڕان لەلایەن خەڵکەوە لە بەرزاییەکانی "قیزقەپان"ی ئەم شارە دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لەدەست داوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، ئەم کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی "قیزقەپان"ی پیرانشار ون بوو.

ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٣ ساڵ بووە، خێزاندار بووە و منداڵێکی هەبووە.