مەریوان؛ دەسبەسەرکرانی هێمن نیک‌پەی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

19:36 - 30 رێبەندان 2723

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، هێمن نیک‌پەی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "چۆڕ"، سەر بە شاری مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنەیان ڕاگواستووە.

هێمن نیک‌پەی یەکێک لە چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزەکانی مەریوانە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.