کامێران؛ دەسبەسەرکرانی ئەندامێکی ئەنجومەنی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی نۆژین لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

10:59 - 30 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، ڕەشاد پەرویزی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەم ئەندامەی ئەنجومەنی "نۆژین"یان لە کامێران دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ڕەشاد پەرویزی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.