کامێران؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

17:53 - 23 رێبەندان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسر حوسێنی"، خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم لاوە تەمەن ٢٥ ساڵەیان لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی یاسر حوسێنی زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.