کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە کوژرا

17:50 - 23 رێبەندان 2723

شەوی یەکشەممە، ٢٢ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "سەیوان سەحیحی"، خەڵکی گوندی "بلەکێ"، سەر بە شاری بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "سارداو"ی ئەم شارە کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە و دواتر ڕادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە.

سەیوان سەحیحی کوڕی هیوا، تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە.