دڵشاد محەممەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

00:29 - 21 رێبەندان 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٢، دڵشاد محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی سەردەشت، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ئازاد کرا.

پاش دەسبەسەرکرانی ئەم هاووڵاتییە، عوسمان موزەیەن، پارێزەری پلەی یەکی دادگوستەری لە نامەیەکدا بۆ دادستانی سەردەشت، خوازیاری لەبەرچاوگرتنی مافی شارۆمەندی و یاسایی ئەم هاووڵاتییە بوو.

دڵشاد محەممەدی، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٢، بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ کرا.

تاکوو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە کوردە زانیارییەک دەست نەکەوتووە.