دێولان؛ دوو هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

23:54 - 18 رێبەندان 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندان، دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "زوبەیر حوسێن‌پەناهی" و "عەباس حوسێن‌پەناهی"، خەڵکی گوندی " قورووچای"، سەر بە شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە توندوتیژییەوە ئەم دوو هاووڵاتییەیان لە شاری دێولان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاندووە: ئەم دوو هاووڵاتییە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی، بەندکراوی سیاسیی لەسێدارەدراو ڕۆیشتوونەتە شاری دێولان.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: زۆبەیر و عەباس حەسێن‌پەناهی