یاسین ئاباریان بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

22:39 - 16 رێبەندان 2723

ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "یاسین ئاباریان"، خەڵکی گوندی "سەروکانی"، سەر بە پیرانشار بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی کە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕێبەندان، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان دەسبەسەر کرد و پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی بۆ بەندیخانەی نەغەدەیان ڕاگواست.

یاسین ئاباریان تەمەنی ٣٠ ساڵە و کوڕی عەزیزە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.