شنۆ؛ عیسا ئیبراهیم‌زادە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا

12:10 - 16 رێبەندان 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی ڕێبەندان، عیسا ئیبراهیم‌زادە، چالاکی کرێکاریی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ، بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ئەو چالاکە کرێکارییە و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی عیسا ئیبراهیم‌زادە، زانیارییەک لەبەر دەستدا، نییە.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠١، ئەو چالاکە کرێکارییە کە لە ڕۆژی ٣٠ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١دا و لە کاتی گەڕانەوە بۆ گوندی "دێشەمس" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی لە بەندیخانەی شنۆ، ئازاد کرابوو.