کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

20:48 - 20 بەفرانبار 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی بەفرانبار، کۆڵبەرێک بە ناوی "شۆڕش خەرەگوشی"، تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی سەڵماس، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە، گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو و لە مەودای نزیکەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: دوو فیشەک بەر سینگی ئەم کۆڵبەرە کەوتوون و دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە وتی: تاکوو ئێستا تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

شۆڕش خەرەگوشی خێزاندار و باوکی منداڵێکی ٦ ساڵان بووە.