کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی سەقز کوژرا

23:39 - 7 رێبەندان 2723

ڕۆژی شەممە، ٧ی ڕێبەندان، کۆڵبەرێک بە ناوی "مەنسوور محەممەدنژاد"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "بەستام"ی ئەم شارە گیانی لەدەست دا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم کۆڵبەرە فیشەک بەر پشتی کەوتووە و بە هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

 بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری کوردپا، لە ساڵی ٢٠١٢ـەوە هەتا ساڵی ٢٠٢٣، سەرجەم ٢٢٠٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون.