کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری مەریوان گیانی لەدەست دا

10:49 - 28 سەرماوەز 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "عەلی قادری"، تەمەن ٥٢ ساڵ و کوڕی محەممەد، دانیشتووی شاری مەریوان، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە مەودای نزیکەوە و لە کاتێکدا کە ئەم کۆڵبەرە خەریکی گەڕانەوە لە ناوچەی سنووری "ئاسناوا و مەڕانە" بووە، تەقەی لێ کردووە و سینگیان پێکاوە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک، دەسبەجێ گیانی لەدەست داوە.

ئەم کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی چوار منداڵ بووە.