جێبەجێکرانی حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندیی سەقز

19:10 - 15 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "کەماڵ ئیلهامی"، تەمەن ٤٣ ساڵ و خەڵکی سەقز، لە زیندانی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە، خەزەڵوەری ١٣٩٨ دەسبەسەر و لەلایەن لقی یەکی دادگای کەیفەریی پارێزگای سنەوە بە تۆمەتی "دزینی مرۆڤ، گواستنەوەی کەرەستەی پۆلیس و دەستدرێژی بۆ سەر سەربازێکی مەهابادی لە سەقز"، بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدادرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.