حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی هەرسین لە زیندانی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا

23:20 - 14 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "موجتەبا ئەمیری (دارایی)"، خەڵکی شاری هەرسین سەر بە پارێزگای کرماشان، لە زیندانی ناوەندیی کەرەج، جیبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە تەمەن ٤٢ ساڵەیە، ڕۆژی دووشەممە، ١٣ی سەرماوەز لە هۆڵی ٣ی زیندانی ناوەندیی کەرەجەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزرابوو.

ئەم زیندانییە ماوەی ٥ ساڵ پێش، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و لەلایەن ناوەندە دادوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نیوخۆییەکانی ئێرانەوە رانەگەیەندراوە.