لەسێدارەدرانی زیندانییەکی خەڵکی ئیلام لە زیندانی قزڵحساری کەرەج

16:10 - 7 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٧ی سەرماوەز، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "ئێقباڵ فەتحوڵڵاهی"، خەڵکی ئیلام، لە زیندانی قزڵحساری کەرەج جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە ڕۆژی دووشەممە، ٦ی سەرماوەز، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسیی زیندانی قزڵحساری کەرەج کرابوو.

ئەم زیندانییە پێنج ساڵ پێش ئێستا، بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە داوەرییەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

تاکوو ئێستا هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە، لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان یا میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە، ڕانەگەیەندراوە.