سنووری نەوسوود؛ کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بەتوندی بریندار کرا

06:23 - 7 سەرماوەز 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەز، کۆڵبەرێک بە ناوی "حەبیب ڕەزایی"، تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود، بەتوندی بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، لە سنووری نەوسوود و لە پشتەوە تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: ئەم کۆڵبەرە بە هۆی توندی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵەقزنیی کرماشان کراوە و بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک، پشتی بریندار بووە، مۆرەکانی شکاون و سییەکانیشی تووشی خوێنڕێژی بوونە.

دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرە، ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.