برینداربوونی سێ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە
سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "حەمیدڕەزا حافزی"، خەڵکی سەقز، "سەلاح کەریمی"، خەڵکی سنە و "دیاکۆ ڕەمەزانی"، خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کران.
ڕۆژی هەینی، ٢٦ی خەزەڵوەر، حەمیدڕەزا حافزی، تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لاقی بریندار بووە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە.
هەروەها شەوی پێنجشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر، سەلاح کەریمی بە هۆی تەقە و لێدان و توندوتیژیی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، ئەژنۆی چەپی بریندار بووە و دۆخی تەندروستیشی ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
سەلاح کەریمی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی سنە، خێزاندارە و منداڵێکی ٧ ساڵانی هەیە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەریش، دیاکۆ ڕەمەزانی، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی سەقز، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بووە و دۆخی تەندروستیشی ناجێگیرە.
وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: دیاکۆ ڕەمەزانی، حەمیدڕەزا حافزی و سەلاح کەریمی