لەسێدارەدرانی زیندانییەک لە زیندانی کرماشان

16:00 - 25 خەزەڵوەر 2723

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی خەزەڵوەر، حوکمی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "شەهباز لەتیفی سەرینی"، تەمەن ٣٧ ساڵ، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان، جێبەجێ کراوە.

ئەم زیندانییە پێشتر بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست"، دەسبەسەر و دواتر لەلایەن ناوەندە دادوەریەکانەوە بە لەسێدارەدران مەحکووم کرابوو.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە: "شەهباز لەتیفی تۆمەتبار کراوە بەوەی کە دوو ساڵ پیش هاوسەرەکەی خۆی و پۆلیسێکی بە چەکی کڵاشینکۆف کوشتووە. ناوبراو باوکی منداڵێکی بچووکە."

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدرانی ئەم زیندانییە لەلایەن ناوەندە فەرمییەکان و میدیا نێوخۆییەکانی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.