بانه؛ کۆڵبەرێکی تر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت کوژرا

00:02 - 25 خەزەڵوەر 2723

شەوی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، "جەلال حەیدەریان"، کۆڵبەری تەمەن ٢٨ ساڵی خەڵکی گوندی "قاچیان"، سەر بە بەشی کەرەفتووی شاری دیواندەرە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی بانە کوژرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت، بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ ساردخانەی نەخۆشخانەی سەقز گوازراوەتەوە و تاکوو ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە.

هەر لەم پێوەندییەدا، شەوی سێشەممە،٢٣ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "یادگار ڕەحیمی"، کوڕی سەعید، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری ئەم شارە کوژرا.