سنە؛ محەممەد مورادخانی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

20:21 - 24 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی چوارشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر، محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز و دانیشتووی سنە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاەیەکی ئاگاداری کوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەێشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

محەممەد مورادخانی ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەر، بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هیزە ئەمنییەتییەکانەوە لە سنە دەسبەسەر کرا و بە مەبەستی لێپرسینەوە، ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ئەم شارە کرا.

محەممەد مورادخانی تەمەنی ٤٢ ساڵە، خیزاندارە و دوو منداڵی هەیە.

تاکو ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم هاووڵاتییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.