جوانڕۆ؛ دەسبەسەرکرانی لاوێکی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

14:44 - 12 خەزەڵوەر 2723

سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "زانیار مەحموودی"، تەمەن ٢٤ ساڵ و کوڕی ئەکبەر، خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و دەسبەسەرییان کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی زانیار مەحموودی، زانیارییەک دەست نەکەوتووە.