برینداربوونی ٨ کۆڵبەر بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود

14:39 - 12 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە، ١١ی خەزەڵوەر، ٨ کۆڵبەری خەڵکی جوانڕۆ بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری نەوسوود بریندار بوو.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرانە کردووە.

دۆخی گشتیی ئەم کۆڵبەرانە، جێگیر ڕاگەیەندراوە.

کوردپا بەدواداچوون بۆ دەستخستنی زانیاری و وردەکاریی زیاتر لەمبارەوە دەکات.