مەهاباد؛ دەسبەسەرکرانی ٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە

02:09 - 11 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەر، میلاد مروەتی، هاوڕێ تەورە، ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیری، چوار هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بی بەڵگەی یاسایی ئەم چوار هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردوون.

ئەم سەرچاوەیە ڕایگەیاند: میلاد مروەتی و هاوڕێ تەورە، پاش ٨ کاتژمێر لێپرسینەوە بە وەرگرتنی بەلێننامەی نووسراو ئازاد کراون.

ئالان حەمەجانی و پووریا نەسیریش ئەمڕۆ ١٠ی خەزەڵوەر، ئازاد کراون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم چوار هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: میلاد مروەتی، ئالان حەمەجانی، پووریا نەسیری و هاوڕێ تەورە