شنۆ؛ شەفێع بابەکری بە زیندان و سزای نەختی مەحکووم کرا

10:44 - 9 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢،  هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفێع بابەکری"، تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی ڕەشید، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن داداگی ئینقلابی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ڕەزایی"، بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢٤ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.

شەفێع بابەکری، ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی شنۆ، دەسبەسەر کرا و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

ئەم هاووڵاتییە خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.