برینداربوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هیزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "کێلێ"ی بانە

13:29 - 7 خەزەڵوەر 2723

شەوی شەممە، ٦ی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "سەروەر شەریفی"، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "کێلێ"ی بانە، بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و سەری بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕوانەی ناوەندە دەرمانییەکان کراوە و دۆخی تەندروسیشی ناجێگیر ڕاگەیاەندراوە.

سەروەر شەریفی، تەمەنی ٢٦ ساڵە، خەڵکی گوندی "کەوپێچ" سەر بە شاری بانەیە.