کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری بانە بریندار کرا

10:36 - 2 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی دووشەممە، یەکی خەزەڵوەر، کۆڵبەرێک بە ناوی "زانکۆ گەوهەری"، خەڵکی بانە، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی ئەم شارە بریندار کرا.

هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە و لە ئاکامدا ڕانی ئەم کۆڵبەرە بەتوندی بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبیی بانە کراوە.

زانکۆ گەوهەری، تەمەنی ٢٥ ساڵە، خێزاندارە و دوو منداڵی هەیە.