لەسێدارەدرانی ٢٨ زیندانیی سیاسیی کورد لە کوردستانی ئێران لە ماوەی ١٢ ساڵدا
ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ڕاپۆرتێکی ئاماریدا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدان، ئاماری لەسێدارەدرانی ٢٨ زیندانیی سیاسیی کورد لە کوردستانی ئێران، لە ماوەی ١٢ ساڵ (٢٠١٢ تا ٢٠٢٣/١٠/١٠)دا بڵاو کردەوە.
ناوی لەسێدارەدراوان بریتییە لە؛
شێرکۆ مەعارفی، حەبیبوڵڵا گوڵپەڕیپوور، ڕەزا مامەدی، سمکۆ خورشیدی، سابیر موخلێد ماوانە، حەبیب ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، مەنسوور ئاروەند، سیروان نژواری، بێهرووز ئالخانی، محەممەد عەبدوڵڵاهی، مورتزا ڕەحمانی، ئەحەد شەباب، ناسر عەزیزی، زانیار مورادی، لوقمان مورادی، ڕامین حوسێنپەناهی، کەماڵ ئەحمەدنژاد، مستەفا سەلیمی، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، سابیر شێخ عەبدوڵڵا، دیاکۆ ڕەسووڵزادە، حەیدەر قوربانی، فیرووز مووسالوو، محەممەدمێهدی کەرەمی، سەرکەوت ئەحمەدی، مەحیەدین ئیبراهیمی، هێمن مستەفایی.
بەپێی ئەم ئامارە؛
هەموو ئەم سزای لەسێدارەدانانە لەم ١٢ ساڵەدا، جیا لە ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٩، لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە جێبەجێ کراون.
تەرمی ٢١ کەس لەم کەسانە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوە و شوێنی بەخاکسپاردنیشیان ناڕوونە و تەنیا شوێنی بەخاکسپاردنی ٧ کەسیان ڕوونە. (شێرکۆ مەعارفی، ڕەزا مامەدی، سمکۆ خورشیدی، سیروان نژواری، حەیدەر قوربانی، محەممەدمێهدی کەرەمی، هێمن مستەفایی.)
٥ حاڵەتی لەسێدارەدانەکان بە شێوەی بەکۆمەڵ بووە، گرووپی ٢ و ٣ کەسی ؛ (حەبیبوڵڵا گوڵپەڕیپوور و ڕەزا مامەدی پێکەوە لە زیندانی ورمێ، عەلی و حەبیب ئەفشاری پێکەوە لە زیندانی ورمێ، زانیار و لوقمان مورادی و ڕامین مورادی و ڕامین حوسێنپەناهی پێکەوە لە زیندانی ڕەجاییشار، دیاکۆ ڕەسووڵزادە و سابیر شێخ عەبدوڵڵا پێکەوە لە زیندانی ورمێ، هەروەها لەسێدارەدانی ئەحەد شەباب و ناسر عەزیزی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش دەسبەسەرکران پێکەوە و بەشێوەی سەحرایی بەڕێوە چووە.
حوکمی لەسێدارەدرانی هیدایەت عەبدوڵلاپوور بەشێوەی تیرباران لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ بەڕێوە چووە.
حوکمی لەسێدارەدرانی ئەحەد شەباب و ناسر عەزیزی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش دەسبەسەرکران پێکەوە و بەشێوەی سەحرایی لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی سپادا جێبەجێ کراوە.
حەبیب و عەلی ئەفشاری کە برای یەکتریش بوون، پێکەوە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ لەسێدارە دران.
زانیار و لوقمان مورادی ئامۆزای یەکتر بوون کە هاوکات لەگەڵ ڕامین حوسێنپەناهی لە زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج لە سێدارە دران.
ڕێژەی لەسێدارەدرانەکان لە هەر کام لە زیندانەکاندا؛ ١٠ حاڵەت زیندانی ورمێ، ٣ حاڵەت زیندانی ڕەجاییشاری کەرەج، ٢ حاڵەت زیندانی سەقز، ٢ حاڵەت زیندانی میاندواو، ٢ حاڵەت زیندانی دێزڵاوای کرماشان، ٢ حاڵەت زیندانی سنە، یەک حاڵەت زیندانی تەورێز، یەک حاڵەت لە یەکێک لە پادگانەکانی شنۆ، ٢ حاڵەت زیندانی سەحرایی، ٢ حاڵەت ناڕوون.
ئامادەکردن: ئەوین مستەفازادە