سەکینە پەروانە بە ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندان مەحکووم کرا

09:49 - 16 رەزبەر 2723

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، سەکینە پەروانە، زیندانیی سیاسیی دەسبەسەرکرا و لە زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد، لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئەم شارەوە بە ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندان، مەحکووم کراوە.

بەپێی حوکمێک کە لەم دواییانەدا لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەدەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "هادی مەنسووری"، دەر کراوە و بەم زیندانییە ڕاگەیەندراوە، ناوبراو بۆ تۆمەتەکانی "کۆبوونەوە دژی تەناهیی وڵات، پروپاگەندە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی و بێڕێزی بە ڕێبەر"، سەرجەم بە ٧ ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراوە.

هێرانا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە: "سەرەڕای ئەوەی کە خەسرەو عەلیکوردی، پارێزەری دادگوستەری، دۆسییەی ناوبراوی لە ئەستۆ گرتووە، سەرۆکایەتیی لقی یەکی دادگای ئینقلابی مەشهەد لە ڕۆژی بەڕێوەچوونی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی بریگرتەکەی، پێشی بە بەشداریی ناوبراو گرتووە."

سەکینە پەروانە کە خاکەلێوەی ئەمساڵدا دوابەدوای چوون بۆ سەر مەزاری عەلی موزەفەری لە گیانلەدەستداوانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری قووچان، دەسبەسەر کرا و ڕەوانەی گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لەم شارە کرا. ناوبراو لە کۆتاییدا پاش ١٢ ڕۆژ دەسبەسەرکران لەم ناوەندە بۆ زیندانی وەکیل ئابادی مەشهەد ڕاگوێزرا.

ناوبراو پێشتریش سەبارەت بە چالاکییەکانی خۆی دەسبەسەر و مەحکووم کرابوو. سەکینە پەروانە لە نیوەی دووەمی ساڵی ٩٨دا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا و دواجار لەلایەن داگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و سەبارەت بە سزا تەکمیلییەکانیش بە ٢ ساڵ قەدەگەکرانی ئەندامەتی لە گرووپی سیاسیدا مەحکووم کرا. ناوبراو کۆتاییەکانی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، دوابەدوای دەرچوونی بەخشنامەی "لێبوردن"، ئازاد کرا.