سێ هاووڵاتیی خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران

10:48 - 28 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، سێ هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی "مێهران کووهی"، مێهدی فەیزی" و "ئومید خوسرەوی"، خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو سێ هاووڵاتییە کوردەیان لە ماڵەکەی خۆیاندا، دەسبەسەر کردووە.

دەوترێ، مێهران کوهی، خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵایە و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەی ئەمنییەتیی شارامفەر لە سنە، کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وپاڵدراوەکان دژی ئەو سێ هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.

وێنە لە ڕاستەوە بۆ چەپ: ئومید خوسرەوی، مێهران کوهی و مێهدی فەیزی