سنە؛ گەلاوێژ تەهماسبی، چالاکی مەدەنی پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعات دەسبەسەر کرا

19:40 - 26 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، گەلاوێژ تەهماسبی، چالاکی مەدەنی و شاخەوانی خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چالاکە کوردە لە ڕێگەی پێوەندیی تلفۆنییەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کراوە.

ساڵی ڕابردووش، گەلاوێژ تەهماسبی لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشتکران و دەسبەسەرکرانی ئەم چالاکە کوردە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.