بانگهێشتی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان

13:30 - 26 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە، ٢٥ی خەرمانان، ڕۆژان مەلەکی، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگیسەر، دانیشتووی شاری مەریوان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە کرا و لێپرسینەوەی لێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە هۆی نووسینی دروشم، ئەم مێرمنداڵەیان بانگهێشت کردووە.

ڕۆژان مەلەکی پاش دوو کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەی هیزە ئەمنییەتییەکان، ئازاد کراوە.