سەقز؛ سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا_مەهسا ئەمینی دەسبەسەر کرا

18:18 - 14 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، سەفا عائێلی، خاڵۆی ژینا_مەهسا ئەمینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دەسبەسەریان کردووە.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا ڕوون نییە کە کام ناوەند سەفا عائێلیی دەسبەسەر کردووە و بنەماڵەکەی سەبارەت بە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەکیان نییە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی سەفا عائێلی، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.